لە وڵاتی مالیزیا بەهۆی هەڵسانی لافاو ٦ کەس گیانیان لە دەست دا و ١٣٠ هەزار کەسیش ئاوارە بوو.
بە پێی راگەیەندراوی بەرپرسان، لە ئەنجامی گیانیان لە دەستدانی ٢ کەسی بە تەمەن لە ویلایەتی کەلانتان ژمارەی قوربانییەکان گەشتە ٦ کەس.
بە پێی ئامارەکانی دایرەی هاوکاری کۆمەڵایەتی مالیزیا، ژمارەی مەغدوورەکانی لافاوەکە گەشتە ١٣٤ هەزار و ٥٢٤ کەس.
دەستنیشان کرا، زۆرترین کاریگەری رووداوەکە بە سەر ویلایەتەکانی کەلانتان و تەرەنگانو هەبووە.
هاوکات ئەنوەر ئیبراهیم، سەرۆکوەزیرانی مالیزیا رایگەیاند، حکومەت سەرچاوەی زیادەی بۆ ڕێکارەکانی بەدواداچوونی دوای لافاو تەرخانکردووە و پێشبینی دەکرێت ئەمانە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا دەست پێبکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ٤٦٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٥ هەزار و ٣٥٨ کەسیش بریندار بوون.
لە وڵاتی پاکستان ٢ هەفتەیە شەڕ لە نێوان هۆزەکان بەردەوامە و لە ئەنجامی شەڕەکەدا زیاتر لە ١٣٠ کەس کوژراون و ١٨٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێک لە وڵاتی چین ٨ کەس گیانیان لە دەست دا.
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە ویلایەتی ئەل ئۆرۆ لە باشووری وڵاتی ئەکوادۆر ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا.